عربي

ئاسانترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی زانیاری وخزمەتگوزارى

پەیوەندی بکە بە کەسانی شارەزا

ڤایرۆسی كۆرۆنا corona virus (2019-nCoV)

پێش 4 هەفتە
131 جار خوێندراوەتەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنا corona virus کە بە  (2019-nCoV) ناسراوە و نەخۆشیەكی ڤایرۆسی کوشندەیە یەکێکە لە نەخۆشیە گوازراوەکان کە کۆئەندامی هەناسەدان و بەشی سەرەوەی سیەکان توشی هەوکردن دەکات ، ئەم ڤایرۆسە زۆر مەترسی دار نییە ، تاوەکو ئێستا رێژەی مردن بەم ڤایرۆسە تەنها (% 3)   ،  هەروەها هەموو مرۆڤێکی ئاسایی توانای بەرگری هەیە  بەڵام مەترسی لە سەر ئەو مرۆڤانەیە کە توانای بەرگریان کەمە ، هەروەها تووشی كۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ دەبێت لە گشت تەمەنەكان بە تایبەت بەساڵاچوان و منداڵی تەمەن بچوک و ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە . ویەکەم جار لە ساڵى 1930 دەرکەوتووە بەڵام دواجار ساڵى 1960 . هەر وەها لە ساڵی 2012 لە وڵاتی سعودیا تۆمار کراوە کە مرۆڤ توشی بووە.بەڵام ئێستا لە وڵاتی چین بەربڵاوو بووە . 

هۆكارەكەی : ڤایرۆسێكە بە ناوی ڤایرۆسی كۆرۆنی مرۆیی ، ئەم ڤایرۆسە پێی دەگوترێت كۆرۆناڤایرەس (Coronavirus ) کە بە ماناى تاجە چونكە لە ژێر ووردبیندا لە شێوەی تاج دەردەكەوێت ،مرۆڤی تووشی هەوكردنی هەناسەی توند دەكات . و لە ئاژەڵدا تووشی كۆئەندامەكانی هەناسە ، دەمار ، هەرس دەبێت. هەندێك بیردۆز هەیە دەڵێت ئەم ڤایرۆسە لە ووشترەوە گواستراوەتەوە بۆ مرۆڤ

مەترسی ئەم نەخۆشیە : 
لە رەچەڵەكی سارس و ئینفلۆێنزای پەلەوەر و ئاژەڵ ولە نیشانەكانی وەك ئەوان مەترسیدارە . هەوكردنێكی توندی سیەكان تووش دەكات پاشان پەك كەوتنی خێرای گورچیلەكان و مردنی مرۆڤەكە.  تووش بوان بەنەخۆشیە درێژخایەنەكان دەخاتە مەترسیەوە . چۆنیەتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە لە كەسێكی تووش بوو دەگواسترێتەوە بۆ كەسێكی ساغ بە یەكێك لەم رێگایانەوە 
1- دەستی پیس 
2- دەرهاوێشتەی تووش بوو 
3- پریشك و لیك لە رێی پەردەپۆشە لینجیەكانی ژوورەوەی لووت و قوڕگ و سورێنچكەوە دێتە ناو لەش.
نەخۆشیەكە لە چەند رۆژێك بۆ دوو هەفتە دەخایەنێت 
1- بەرز بوونەوەی تا لە سەرووی 38°  .
2- ژانە سەر .
3- كۆكە و پژمە .
4- ژانە ماسوولكە .
5- هەوكردنی لووت و ئاو كردن .
6- ژانە قوڕگ .
7- هەناسە تەنگی وهەوکردنی سییەکان.

چۆنێتى خۆ پاراستن لەم ڤایرۆسە
1- دوور كەوتنەوە لەو شوێنانەی كە ئەم ڤایرۆسەی تێدا باوە
2-بە كارهێنانی دەمامک و دەستکێش لە شوێنی قەرەبالغ و گشتییەکان دا.

3-هەموو 45 خولەکێک دەستی بە ئاو وشامپۆ پاک بکەرەوە.

4-هەوڵ بە زۆر جار سڵاوی دەستی ئەنجام نەدەی ونزیک نەبیتەوە لە کەسانی نەناسراو لە یەک مەتر کەمتر . 

5- گوێرایەڵی رێنمایەکانی تەندروستی بە .

6- لە کاتی توشبوون بەم ڤایرۆسە راستەوخۆ پەیوەندی بەتیمی تدروستی بکە بۆ پاراستن خۆت و خانەوادەکەت .