عربي

ئاسانترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی زانیاری وخزمەتگوزارى

پەیوەندی بکە بە کەسانی شارەزا

چۆن پارێزگاری لە پێست بكەين ؟

27/06/2019
149 جار خوێندراوەتەوە

دەزانین کە کەوتنە بەر تیشکى خۆر بۆ ماوەیەکى زۆر چەند مەترسیدارە ،ئەم تیشکە ئاڵتونیانەى خۆر زیانیشیان هەیە ، بۆیە پێویستە بەدواى ئەو رێگايانە بگەڕێین کە بە باشترین شێوە و بە چاکترین شێوازى گونجاو لەبەرامبەر تیشکى خۆر دەمانپارێزێت . هەروەها رێگرى لە زیانەکانى تیشکەکانى (UVA  و UVB) ، وە پاراستن لە شێرپەنجەى پێست ، لەهەمان کاتیشدا پێست نەرم كردنەوە .

ئەو رێگايانە کە بە باشترین شێوە و بە چاکترین شێوازى گونجاو لەبەرامبەر تیشکى خۆر دەمانپارێزێت چين ؟

١- هەرگیز بە بێ دژە خۆر مەرۆ دەرەوە، 20خولەک پێش چونە دەرەوە لە ماڵەوە دژە خۆر بەکاربهێنە بۆ پاراستنی پێستت .

٢- بەكار هێنانى كلآو يان چەتر وداپۆشينى جەستەو بە جلى نەرم .

٣- خواردنى هەندێ خۆراك كە يارمەتيدەرە بۆ زيادكردنى باراستن وبەرگرى بێست لە دژى خۆر وەكو چاى ، تەماتە ، شير و رۆنى گوێزى هندى .

٤- دوور كەوتن لە خۆر لە نێوان كاتژمێر ١٠ ى بەيان تاوەكو ٤ ى پاش نيوەرۆ .