عربي

ئاسانترین ڕێگە بۆ دۆزینەوەی زانیاری وخزمەتگوزارى

پەیوەندی بکە بە کەسانی شارەزا

برۆکلی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمدەکاتەوە

26/01/2018
194 جار خوێندراوەتەوە

پزیشكانی زانکۆی نێودەوڵەتی سەنگاپورە دەڵێن خواردنی برۆکلی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە کەمدەکاتەوە. 
سکوڵی پزیشکی زانکۆی  نێودەوڵەتی سەنگاپورە توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە و بۆی دەرکەتووە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پرۆبایەتیکەکان کە بەکتریای سوودەبەخشی ریخۆڵەن، لەنێویشیاندا برۆکلی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و رێکە کەمدەکاتەوە.


ماتیو چانج، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت ئامانجیان لەم توێژینەوە رێکخستنی خۆراکە و دەستپێکردنی ژیانێكی خۆراکی تەندروستە کە دەوڵەمەند بێت بە خۆراکە تەندروستەکان و لە نرخدا هەرزانبێت، وەک پزیشکە توێژەرەکە باسیدەکات برۆکلی لە پێشەنگی ئەو خۆراکانەیە کە سوودی تەندروستی زۆر هەن.
سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە ئاشکرایدەکات خواردنی برۆکلی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن بەڕێژەی 75% کەمدەکاتەوە. 
پرۆبایەتیکەکان بەکتریای سوودبەخشی ریخۆڵەن، خۆیان لە ریخۆڵە ئەستوورەدا هەن، بەڵام لەکاتی گۆڕانیان بۆ بەکتریای چالاک و زیانبەخش مەترسی دروستدەکەن و رەنگە تەنانەت لە هەندێك باردا لەکاتی کەمبوونەوەیان، مەترسی شێرپەنجەی کۆڵۆن زیادبکات، کە جگە لە کۆڵۆن، لەسەر پێستیش هەن. 

برۆکلی دەوڵەمەندە بە کالیسیۆم، مەگنیزیۆم، ریشاڵی خۆراکی، ڤیتامین سی و رەگەزی دژەئۆکسێن و  دژە شێرپەنجە.

خۆراکناسان دەڵێن برۆکلی دژی شێرپەنجەیە، چەوری خوێن کەمدەکاتەوە، ئێسک پتەودەکاتو کرداری هەرسرێکدەخات.
بەڵام وەرگرانی دەرمانی شلکەرەوەی خوێن نابێت بەبێ راوێژی پزیشک بەکاریبهێنن.

رووداو.نيت